سەعدی پیرە: لە سلێمانی بڕیاردراوە کار بە هەژماری من نەکرێت



وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، لە سلێمانی بڕیار دراوە کار بە “هەژماری من” نەکرێت و رایان گرتووە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سایتی رووداوی ڕاگەیاند: “بڕیار دراوە لە سلێمانی کار بە هەژماری من نەکرێت و رامانگرتووە”.

وتەبێژی فەرمی یەکێتی باسی لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتیش کرد و رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژی شەممەی داهاتوەوە گفتوگۆکان دەستپێبکەن و لە یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی خۆی سەرپەرشتیی گفتوگۆکان دەکات.

لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنیش باسی لەوە کرد، “ئەنجامەکەمان بەدڵ بوو. دەنگ و کورسیمان زیاد کرد”.

یاسین مەحمود رەشید: بڕیاری کەمکردنەوەی ڕەسمی خانووبەرە هەنگاوێکی گرنگە
پێت یاسین مەحمود رەشید: بڕیاری کەمکردنەوەی ڕەسمی خانووبەرە هەنگاوێکی گرنگە
سیناریۆکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەم
دوات سیناریۆکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەم
پەیوەندیدر