کەماڵ حسێن پوور نوێنەری سەردەشت و پیرانشار داوای لە وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئێران کرد، کە ٢٠ ڕەشەممە وەک “ڕۆژی جلوبەرگی کوردی” لە ڕۆژژمێری نەتەوەیی ئێراندا تۆمار بکرێت.
ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڵاویکردووەتەوە؛ کەمال حسێن پوور لە نامەیەکدا بۆ عەباس ساڵحی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژەدان بە ڕەنگاڵەیی نەتەوەیی ئێران وەک کۆڵکەزێڕینەیەک بە ئیتنیک و گەلانی جۆراوجۆر، نووسیویەتی: کوردەکان وەک یەکێک لە کۆنترین ئیتنیکەکان لە پانتایەکی بەربڵاوی فەرهەنگی ئێران بە پێشینەیەکی دەوڵەمەندی مێژوویی-فەرهەنگی یەکێک لە جوانترین ڕەنگەکانی ئەو کۆڵکەزێڕینەیەن.
نوێنەری شارەکانی سەردەشت و پیرانشار جەختی کرد: ٢٠ی ڕەشەممە ڕۆژی بەرزڕاگرتنی جلوبەرگی کوردییە و دەرفەتێکە بۆ فەرهەنگی-هونەری و ناساندنی زیاتری کوردەکان و پەرەدان بە فەرهەنگی شوناسیان، کەواتە چاوەروان دەکرێت هەنگاوی پێویست بۆ تۆمارکردنی ڕۆژی ٢٠ی ڕەشەممە وەک ڕۆژی جلوبەرگی کوردی لە ڕۆژژمێری نەتەوەیی لە لایەن ئەنجومەنی فەرهەنگی گشتیی وڵات هەڵگیرێت.