بارزانی: هەڵبژاردنێکی مێژوویی لە هەرێمی کوردستان کرا



مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنێکی مێژوویی ئەنجامدرا، بۆ خەڵکیش دەرکەوت وشەکانی پێش هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن زۆر لایەن وەک یەک نەبوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەندیکای پزیشکانی کوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەرانی کۆنفرانسی میزۆپۆتامیا، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە کۆنگرەی پزیشکیدا هەڵوەستە لەسەر 13 بواری جیاوازی پزیشکی دەکەن.

لە کۆنگرەکەدا مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند: ڕۆژی 20ـی مانگ هەڵبژاردنێکی مێژوویی کرا، هاوکات دەرکەوت بۆ خەڵکی کوردستان وشەکانی پێش هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردنی زۆر لایەن وەک یەک نەبوو.

ڕاشیگەیاند: حكومەتی داهاتووی هەرێم دەبێت لەسەر بنەمای یەك هەرێم و یەك حكومەت، یەك پەرلەمان، یەك هێزی پێشمەرگە بێت، رێگر بێت لەو كارانەی لە رابردوودا ئەنجامدەدران.

ئەوەشی وت: ئێستا پێویستە لایەنەكان دەستبكەن بە گفتوگۆ سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی نوێ و دەبێت پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی هەرێم بە پێوەری كورسی لایەنەكان بێت.

داوادەکرێت جلوبەرگی کوردی لە ڕۆژژمێری نەتەوەیی ئێراندا دابنرێت
پێت داوادەکرێت جلوبەرگی کوردی لە ڕۆژژمێری نەتەوەیی ئێراندا دابنرێت
کۆمسیۆن: دەرگای تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردن کرایەوە
دوات کۆمسیۆن: دەرگای تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردن کرایەوە
پەیوەنیدر