پێش دەستپێکی فێستیڤاڵی هەنار دەستبەسەر بڕێک خۆراکی ماوە بەسەرچوودا گیرا



قایمقامییەتی هەڵەبجە دەستبەسەردا گرتنی بڕێکی زۆر خۆراکی راگەیاند، کە بەشێکی زۆری ماوەیان بەسەرچوو بوو ویسترابوو لە رۆژانی فێستیڤاڵدا ساغ بکرێنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی قایمقامیەتی هەڵەبجە، “شەوی رابردوو ئاگادارکراینەوە لەلایەن بازگەی زەمەقییەوە لەهەبوونی بڕێکی زۆر خۆراک لە ناوسێ بارهەڵگردا”.

باس لەوەشکراوە: “پاش گەیشتنی لیژنەکەمان پشکنینی فیزیایی بۆ خۆراکەکان کرد بڕێکیان بەسەر چووبوون، بڕێکی تریان بێ سەرچاوەبوون وەشیاوی خواردن نەبوون”.

دەشڵێت، “هەر سێ بارهەڵگرەکەش ڕووبەڕوی ڕێکاری یاسای کرانەوە”.

حکومەتی عێراق وەرگرتنی گەنمی بە ڕێژەی سەدا 50 کەمکردەوە
پێت حکومەتی عێراق وەرگرتنی گەنمی بە ڕێژەی سەدا 50 کەمکردەوە
ئەمڕۆ سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق هەڵدەبژێردرێت
دوات ئەمڕۆ سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق هەڵدەبژێردرێت
پەیوەندیدر