ئەمڕۆ سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق هەڵدەبژێردرێت



بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و بەپێی بەرنامەی کاریش سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق هەڵدەبژێردرێت.

مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساویی، كاندیدن بۆ سەرۆکی پەرلەمان و  چاوەڕوان ناكرێ كۆبوونەوە بەئاسانی تێپەڕێت.

مەحموود مەشهەدانی، كە كاندیدە، لەلایەن محەمەد حەلبووسی و نوری مالیكی و چوارچێوەی هەماهەنگیەوە پاڵپشتی دەكرێت.

هاوکات خۆیەوە موسەننا سامەرایی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم رایگەیاندووە، “لایەنە شیعەكان دەستیان لە لاوازكردنی سوننەكان هەیە، بۆ ئەوەی ئەو پێگەیە بکەوێتە ژێر دەستی شیعەکان خۆیان”.

رۆژی 14ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، دادگای فیدراڵی، کۆتایی بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان هێنا، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە وەکالەت پۆستەکە بەڕێوە دەبات.

پێش دەستپێکی فێستیڤاڵی هەنار دەستبەسەر بڕێک خۆراکی ماوە بەسەرچوودا گیرا
پێت پێش دەستپێکی فێستیڤاڵی هەنار دەستبەسەر بڕێک خۆراکی ماوە بەسەرچوودا گیرا
ڕێکەوتنی نێوان حیزبوڵلاو ئیسرائیل هێشتا دوورە
دوات ڕێکەوتنی نێوان حیزبوڵلاو ئیسرائیل هێشتا دوورە
پەیوەنیدر