سەرۆك كۆمار و سەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوە



دكتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە بەغدا كۆبوونەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی، “لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عیراق كرا و جەخت لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كرایەوە لەپێناو جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی لە وڵاتدا”.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كرد و ڕایگەیاند، لە هەوڵەكانمان بۆ تێپەڕاندنی ناكۆكی و چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوامین لەپێناو پاراستنی مافە دەستوورییەكانی كورد و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەكە.

بەوێنە؛ بەفر ڕێگای چەند ناوچەیەكی هەرێم دادەخات
پێت بەوێنە؛ بەفر ڕێگای چەند ناوچەیەكی هەرێم دادەخات
بانكی ناوەندی بڕێكی كەم دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و نرخی دراوەكەش ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات
دوات بانكی ناوەندی بڕێكی كەم دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و نرخی دراوەكەش ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات
پەیوەنیدر