بانكی ناوەندی عیراق تەنیا ٤٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زۆر كەمتر بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نری دراوەكە بەشێوەیەكی نائاسایی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات.
ئەمڕۆ دوو شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی ٤٥ ملیۆن و ١٦٩ هەزار و ٥٥٩ دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی كەمتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو.
بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە ٢٩ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە ١٥ ملیۆن و ٣١٩ هەزار و ٥٥٩ دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.
هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا ١٢ بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و ٩ بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و ١٥٦ كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە ١٤٦٠ دینار فرۆشراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی ١٠٠ دۆلار لە ١٦٠ هەزار دینار نزیكبۆوە.