شاناز ئیبراهیم ئەحمەد چاوی کەوت بەسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی قەتەر



ئەمڕۆ رۆژی چوارشەممە  شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەشاری دەوحەی پایتەختی قەتەر، چاویکەوت بە  شێخە موزا بنت ناسڕ، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی قەتەر بۆ پەروەردە و زانست و پەرەپێدانی کۆمەڵگە لەپەراوێزی کارەکانی کۆنگرەی ساڵانەی نێودەوڵەتی بۆ خێزان لەخولی سییەمینیدا.
لەمیانی دیدارەکەدا، شێخە موزا بەخێرهاتنی خانمی یەکەمی کرد و خۆشحاڵی نیشاندا بۆ بەشداریکردنی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەکۆنگرەکەدا، ئاماژەشی بەهەڵوێستە مرۆییەکانی کرد لەهەموو ئاستەکاندا.
خانمی یەکەم خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بۆ دیداری شێخە موزا و بەمرۆڤێکی وەسفکرد کە پڕ بە واتای وشە مرۆڤە و دووپاتیکردەوە مرۆڤێک ئەگەر هەست بەبەرپرسیارێتی نەکات لەبەرامبەر خێزان و منداڵدا، مرۆڤ نییە.
لەدیدارەکەدا چالاکییەکانی کۆنگرەی ساڵانەی نێودەوڵەتی بۆ خێزان و دەرەنجامەکانی تاووتوێکرا، کە لەبەرژەوەندی گەلان و پشتیوانی رۆڵی خێزان لەبەرەوپێشبردنی واقیعی کۆمەڵگەدا بێت.
هاوکات سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی قەتەر، باسی لە عێراق و مێژووە دێرینەکەی کرد، کە ئەوکات و ئێستاش وڵاتێکی پێشەنگی بوارە جیاوازەکانە بەتایبەت لەبوارەکانی فێرکردن و پزیشکی و رۆشنبیریدا. هەروەها هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بۆ گەلی عێراق خواست کە خاوەنی ئەو هەموو کەسە ژیر و لێهاتووە زانستی و کۆمەڵایەتی و ئابورییەیە و جێی شانازییە.
فەرمانگە پەیوەندی دارەکانی هەڵەبجە دەخرێنە حاڵەتی ئامادە باشییەوە،پەیامێکێش بۆ هاوڵاتیان بڵاو دەکەنەوە
پێت فەرمانگە پەیوەندی دارەکانی هەڵەبجە دەخرێنە حاڵەتی ئامادە باشییەوە،پەیامێکێش بۆ هاوڵاتیان بڵاو دەکەنەوە
کێشەی پشتگیریی موختارەکان چارەسەرکرا
دوات کێشەی پشتگیریی موختارەکان چارەسەرکرا
پەیوەندیدر