عەلی عەلاق: عێراق پارەی نەختینەی زۆرە



پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ڕێژەی هەڵئاوسان لە عێراق ڕادەگەیەنێت و دەڵێت”ڕێژەی هەڵئاوسان بۆ ٪4 دابەزیوە و ئەمە ئاستێکی نمونەییە.”

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە دووەم ڕۆژی دیداری میدری لە هەولێر بەشداری لە پانێڵێکی تایبەت کرد بە ناونیشانی ریفۆرم لە سیستەمی دارایی عێراق رۆڵی بانکی ناوەندی، و ئاماژەی بەوەدا، کاری باش و سەرکەوتوو کراوە بۆ دابەزاندنی ڕێژەی هەڵئاوسان لە وڵاتدا، ساڵی پار ڕێژەی هەڵئاوسان 7٪ بووە و ئەمساڵ بۆ نیوە دابەزیوە و بۆتە 4٪ ئەمەش ئاماژەیەکی گرنگ و نیشانەی سەرەوتنە.

وتیشی، دۆخی ئابووریی باشە و عێراق پارەی نەختینەیی و دڵنیایی زۆرە، هاوکات هەنگاوی باش بەرەو بەبانکیکردن و بە ئەلکترۆنیکردنی دراو گیراوەتە بەر و بەرەوپێشچوونی باش لە عێراق بەدیهاتووە.

عەلی عەلاق وتیشی، ئابوری عێراق بە ڕێژەیەکی باش گەشەی کردووە، و لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا گەورەترین قەرزمان داوەتە پرۆژە کە لە مێژووی عێراق ڕووینەداوە، ئەرکی ئێمە بریتییە لە پاراستنی هاوسەنگی نەختینەیی لە وڵاتدا و کۆنترۆڵی نەختینەمان کردووە لەڕێگەی کەمکردنەوەی هەڵئاوسان.

هاوسەرۆكی دەم پارتی: وەرن با هەموومان کاتژمێری تورکیا بۆ ئاشتی لە سەدەی دووەمدا دابنێین
پێت هاوسەرۆكی دەم پارتی: وەرن با هەموومان کاتژمێری تورکیا بۆ ئاشتی لە سەدەی دووەمدا دابنێین
لەسەر دابەشكردنی نەوتی سپی ڕوونكردنەوە دەدرێت
دوات لەسەر دابەشكردنی نەوتی سپی ڕوونكردنەوە دەدرێت
پەیوەندیدر