بڕیارە سەرۆک هەڵبژیردرێت و هیچ ڕێککەوتنێکیش نەکراوە



ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان ئاشکرا دەکات و دەڵێت”تائێستا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە.”

کاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند، بریارە سبەی پێنج شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک ئەنجام بدات.

ئاماژەی بەوەشداوە، تائێستا هیچ جۆرە رێکەوتنێک لەنێو پێکهاتەی سووننە و سووننە هەروەها سوننە و لایەنەکانی تر نیە بۆ تێپەراندنی کاندیدێکی دیاریکراو.

بەپێی پەیڕەوی پەرلەمان بڕیارە سبەینێ سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، هاوکات ئەمە سێەمجارە پەرلەمان دانشتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک ئەنجام دەدرێت و هیچ ئاسۆیەکیش نییە بۆ دڵنیابوون لە بەکۆتاگەشتنی پرۆسەکە و هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان.

بافڵ تاڵەبانی: بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هەیە بۆ تەوتینی مووچە
پێت بافڵ تاڵەبانی: بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هەیە بۆ تەوتینی مووچە
بەرگری شارستانی ڕێنمایی بۆ كاتی لافاو بڵاودەكاتەوە
دوات بەرگری شارستانی ڕێنمایی بۆ كاتی لافاو بڵاودەكاتەوە
پەیوەندیدر