جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێت؛ دوای کۆبوونەوەی ٩/٤ی ساڵی رابردوومان لەگەڵ ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی، لەئێستادا ژمارەیەکی بەرچاو لە پڕۆژەکان مامەڵەکانیان کۆتایی هاتووە و چوونەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەداوە؛ لەکۆبونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ شارەوانی و وەبەرهێنانی سلێمانی، هەڵسەنگاندمان بۆ کارەکانی پێشوو کرد و قسەمان لەسەر پلانی ساڵی ٢٠٢٣ کرد.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئاشکرایدەکات؛ دیسانەوە جەختمان لەسەر کەمکردنەوەی رۆتین و هەماهەنگی نێوان دامودەزگاکانی حکومەت و وەبەرهێنەران کردەوە و لە پلانماندایە، دەیان پڕۆژەی تر لە بوارەکانی پیشەسازی و گەشتوگوزار و کشتوکاڵ جێبەجێبکەین.