کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردادێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئاسمان لە ساماڵ و وپەڵە هەوروە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و سبەینێش ئەگەری نمەباران هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ ئاسمان لەساماڵ و پەڵە هەوروە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لەتۆمارکراوەکانى دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکرد سبەینێ پێنچشەممە،کەشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەدواى نیوەڕۆ و ئێوارە لەپارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان ئەگەرى کەمێک نمە باران دەبێت لە هەندێ کاتدا، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 26 پلەى سیلیزى سلێمانی : 25 پلەى سیلیزى دهۆک : 26 پلەى سیلیزى کەرکووک : 26 پلەى سیلیزى هەڵەبجە : 25 پلەى سیلیزى زاخۆ : 26 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران : 14پلەى سیلیزى سۆران : 23 پلەى سیلیزى گەرمیان : 27 پلەى سیلیزى

ئیسلامیەكان پاشەكشەیان كردووە یان تەزویریان لێكراوە ؟!
پێت ئیسلامیەكان پاشەكشەیان كردووە یان تەزویریان لێكراوە ؟!
نرخی زێڕ نزیکەی 60 دۆلار بەرزبووەوە
دوات نرخی زێڕ نزیکەی 60 دۆلار بەرزبووەوە
پەیوەندیدر