ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق هۆکاری گرژیەکەی پەرلەمان ئاشکرا دەکات و دەڵێت”بەشێک لە سوننەکان ڕازینن بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ڕژێمی پێشوو.”
غەریب ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبۆوە و بڕیاربوو دەنگ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ڕژێمی پێشووی بەعس بدرێت بەڵام دانیشتنەکە تەواو نەکرا و گرژی دروستبوو.
ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی پەیڕەو هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی سەردەمی بەعس تایبەت بە تەعریب لە كەركوك و دەوروبەر بوو و پێکهاتەی سوننە لە پەرلەمان دیسان كردیان بە هەراو گرژیان دروست بوو و دانیشتنەکە هەڵگیرا بۆ ڕۆژانی داهاتوو.
چەند جارێکە دانیشتنی پەرلەمان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە بەبێ دەنگدان لەسەر یاساکە کۆتاییدێت، ئەیش بەهۆی دروستبوونی گرژی و ناکۆکی لەنێو لایەنەکان بەتایبەت کورد و سوننەکان، بەپێی پرۆژە یاساکە کورد داوادەکات بڕیارەکان هەڵبوەشێنرێتەوە و ماف و خاوەندارێتی ئەو زەوییانەی کە لەلایەن ڕژێمی پێشوو لە چوارچێوەی تەعریب لێی زەوت کردبوون بگەڕێنەوە بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان، کە بەشێکی زۆریان کوردن.