حكومەتی عێراق و هەرێم لەسەر پرسێكی دیكە ڕێككەوتن



هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی عێراق و هەرێم ڕێككەوتن لەسەر كێشەكانی ئەو خوێندكارانەی كاندیدن لە بەرنامەی (HCED) و بڕی پارەی مانەوەی خوێندكاران زیادكرا.

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڵاویكردەوە، بەئامانجی چارەسەرکردنی ئەو گرفت و ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی کاندیدەکانی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەی (HCED)ی عێراق تایبەت بە خوێندنی باڵا بۆتەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردودا شاندێكی حكومەت و وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەردانی بەغدادیان کرد.

د. یاسین صاڵح، بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی نیردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان ڕایگەیاند؛ لە میانەی سەردانەکەماندا بە یاوەری ڕاوێژکاری حکومەت بۆ کاروباری پەروەردە و خوێندنی باڵا؛ چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگمان لەگەڵ هەریەک لە تیمی بەرنامەی (HCED) و، ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و تیمی یاسایی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەبرد.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا دوای ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕاکان و تاوتوێکردنی پێشنیازەکان، لە ئەنجامدا هەردولا گەیشتینە کۆمەڵێک خاڵی گرنگ و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا، یەکێک لەو بڕیارە گرنگانە ئەوەیە، کە کاندیدەکان لە ئێستا بەدواوە دەتوانن لە هەرێمی کوردستان دەستەبەری (کفالە) بکەن و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەبێتە لایەنی سێیەم لەو دەستەبەریە، ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر دەبوو کاندیدەکان سەردانی بەغدادیان بکردایە و لەوێ دەستەبەر (کفالە)یان بکردایە.

ئاشكراشی كردووە، ڕەزامەندی وەرگیرا بۆ گۆڕینی پسپۆڕی کاندیدەکان، بەو مەرجەی هەر کاندیدێک کە دەخوازێ پسپۆڕییەکەی بگۆڕێ پێویستە لارینەبونی فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان وەربگرێ.

وتیشی، “بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ژمارە (٢٤٨٠٣) بڵاوکرایەوە، بڕیادرا بە زیادکردنی تێچوی مانەوە بۆ ئەو کاندیدانەی سەڵەتن لە (١٧٠٠) دۆلار بۆ (٢٢٠٠) دۆلار، بەهەمان شێوە بۆ ئەوانەشی خێزانیان هەیە، بڕەکەی لە (٢٧٠٠) دۆلارەوە بۆ (٣٧٠٠) دۆلار زیادکرا، هەر لە فەرمانەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی وەزیرانی عێراقدا وردەکاری تەواو سەبارەت بە (بیمەی تەندروستی، تێچوی گەشتکردن، کرێی خوێندنی ساڵانە و دابینکردنی پێداویستیەکان، کۆرسی زمان و کرێی چاپکردنی نامەی ماستەر و تێزی دکتۆرای بەپێی پسپۆڕییەکان دیاریکراوە، ئەوەش دەسکەوتێکی گرنگە بۆ کاندیدەکان تا لە ژینگەیەکی لەبار و باشتر بتوانن بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە پڕۆسەی خوێندن لە وڵاتان تەواو بکەن.

كۆمسیۆن كاتی تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند
پێت كۆمسیۆن كاتی تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند
کاروان یاروەیس: دەبێت تەوتین لە بانکە فیدڕاڵییەکانەوە بێت
دوات کاروان یاروەیس: دەبێت تەوتین لە بانکە فیدڕاڵییەکانەوە بێت
پەیوەنیدر