ڕێباز حەملان: ئەوەی بایۆمەتری نەكات مووچەی ڕادەگیرێت



یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێك تا 20ی مانگی داهاتوو بایۆمەتری نەكات مووچەكەی ڕادەگیرێت و دەشڵێت: بۆ مووچەی ئەم مانگە پێویستمان بە 996 ملیار دینارە.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، شاندی وەزارەتی دارایی هەرێم لە بەغدان و لیستی مووچەی مانگی 10 یان لەگەڵ خۆیان بردووە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو تێبینیانەی لە لیستی مووچەی مانگەکانی دیکەدا هەبوون کەمێکیان ماون و زۆرینەی چارەسەرکراون.

ئاشكراشی كرد، بەپێی لیستەکە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 پێویستمان بە 996 ملیار دینارە.

جەختیشی كردۆتەوە، بڕیارێكمان دەركردووە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، كە ئەو فەرمانبەرانەی تاوەكو 20ی 11 بایۆمەتری نەكەن مووچەكانیان ڕادەگیرێت.

پزشکیان:ژێردەستەی ئەمریکا نابین
پێت پزشکیان:ژێردەستەی ئەمریکا نابین
ئاوات شێخ جەناب لەسەر “هەژماری من” بڕیاریدا
دوات ئاوات شێخ جەناب لەسەر “هەژماری من” بڕیاریدا
پەیوەنیدر