نادڵنیایی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زێڕ



ئەمڕۆ سێشەممە نرخی زێڕ لە ئاستێکی بەرزی پێوانەیی نزیک بووەوە، ئەمەش بەهۆی نادڵنیایی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، لە کاتێکدا وەبەرهێنەران چاوەڕێی داتای ئابووری گرنگ دەکەن بۆ بڕیاردان  لە بارەی ئەو سوودەی کە بانکی فیدراڵی (بانکی ناوەندی ئەمریکا) پەیڕەوی دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 36 سەنت کە دەکاتە 0.5% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 71 دۆلار و 78 سەنت، ئەم گۆڕانکاریەش لە کاتێکدایە دوێنێ دووشەممە نرخی نەوتی خاو بە ڕێژەی ٦% دابەزینیان بەخۆوە بینی و گەیشتە نزمترین ئاست لە یەکەمی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە،  ئەمەش دوا بەدوای ئەو لێدانەی ئیسرائیل  بەرامبەر بە ئێران، کاریگەری لەسەر ژێرخانی نەوتی تاران نەبوو.

لە کاتێکدا پێدەچێت هیچ ئاماژەیەک نەبێت بۆ ئەوەی دوو وڵات دوای هێرشەکە ململانێکان پەرەپێبدەن، بەڵام نیگەرانییەکانی وەبەرهێنەران لەبارەی گەشەسەندنی لاوازی خواست لەسەر نەوتی جیهانی بۆ ئەمساڵ و داهاتوو دەرکەوتووە.

دوێنێ دووشەممە، ئەمریکا ڕایگەیاند، هەوڵدەدات تا سێ ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ یەدەگی ستراتیژی بکڕێت بۆ ڕادەستکردنی تا مانگی ئایاری ساڵی داهاتوو، لە کڕینێکدا کە پارەیەکی کەمی بۆ حکومەت دەمێنێتەوە بۆ کڕینی بڕی دیکە تاوەکو یاسادانەران لەسەری ڕازی دەبن پارەی زیاتر بەردەست بکە.

لە کاتێکدا کە ئاسۆی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگەی نیگەرانییە، بەڵام بازاڕ پێشبینی هێوربوونەوەی کاتی دەکات لە لێدانی تۆڵەسەندنەوەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا.

شەممەی ڕابردوو، دەیان فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیل سێ شەپۆلی هێرشیان کردە سەر دامەزراوەکانی دروستکردنی مووشەک و شوێنەکانی دیکەی نزیک تاران و ڕۆژئاوای ئێران، لە دوایین ئاڵوگۆڕی بۆردومان لەنێوان هەردوو ڕکابەرەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

هێرشەکەی ئیسرائیل ئامانجی سەربازی زیاتری کردە ئامانج، ئەمەش ترسەکانی کەمکردەوە کە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران یان ژێرخانی نەوتی ئێران.

بەڵام هێشتا گرژییەکان زۆرن و ئیسماعیل باغایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوێنێ دووشەممە ڕایگەیاند، ئێران “هەموو ئامرازە بەردەستەکان بەکاردەهێنێت” بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئیسرائیل.

ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی دایە ئێران لە ئەگەری ئەنجامدانی هەر کارێکی دوژمنکارانەی دیکە لە دژی ئیسرائیل یان کارمەندانی سەربازی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،

لە ئەمریکا ڕاپرسییەکی سەرەتایی کە دوێنێ لەلایەن ئاژانسی ڕۆیتەرزەوە ئەنجامدرا، ئاماژەی بەوەدا کە هەفتەی ڕابردوو پشکەکانی نەوتی خاو و بەنزین بەرزببنەوە، لەکاتێکدا پێشبینی دەکرا پشکەکانی نەوتی بەکارهێنراو کەمببێتەوە.

لەو چوارچێوەیەشدا سەرچاوەیەک بۆ  ئاژانسی ڕۆیتەرز نووسیویەتی: “رەنگە ئەم بەرز بونەوەیە تا پێش هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەمریکا بەردەوام بێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە: “لە کاتێکدا ڕەنگە داتای ئابووری بەهێز پشتگیری لە سەبرێکی زیاتر بکات لە پرۆسەی سووککردنی دراوی یەدەگی فیدراڵیدا، ڕەنگە پێشبینی بکەین نرخی زێڕ بەردەوام بێت لە وەرگرتنی پشتگیری لە کاتێکدا چاوەڕوانییەکانی ڕێژەی سوود لە دەوری ئاستێکی بچووکتر کە 25 خاڵە لە مانگەکانی داهاتوودا سەقامگیر دەبن تشرینی دووەم.

لە لایەکی دیکەوە تەنها 8 ڕۆژ ماوە تا بانکی ناوەندی ئەمریکا بڕیار لەسەر ڕێژەی سوود بدات، پێشبینیش دەکرێت کۆمەڵێک داتا و ڕووداوی گرنگ کاریگەری لەسەر ئەو بڕیارە هەبێت کە بانکی ناوەندی ئەمریکا پەیڕەوی دەکات.

ئەگەری سەرکەوتنی ترەمپ فشار دەخاتە سەر پشکی کۆمپانیا ئەوروپیەکان
پێت ئەگەری سەرکەوتنی ترەمپ فشار دەخاتە سەر پشکی کۆمپانیا ئەوروپیەکان
باڵیۆزی ئەمریكا: چاوی بە هەریەكە لەمەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی دەکەوێت
دوات باڵیۆزی ئەمریكا: چاوی بە هەریەكە لەمەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی دەکەوێت
پەیوەندیدر