لە کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە، بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و عێراق تاووتوێکران.
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ سێشەممە لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانیی عێراقی كرد.
ئەوەش هاتووە: دیدارەكەدا عەممار حەكیم، پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان كرد بە بۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە 20ی ئەم مانگە بە دەستكەوتێكی گرنگ وەسفی كرد.
باس لەوەشکراوە، هەر لەو دیدارەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ و هەروەها دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانیە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد.