وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد



وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە وردبینی کردن لە لیستی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم کرد.

دوێنێ دووشەممە شاندێکی تەنکیکی حکومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گەیشتە بەغداد.

شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خۆیان لیستی مووچەی مانگی 10ی بە سیدی و کاغەز لەگەڵ خۆیان برد، بۆ ئەوەی دوای وردبینی کردن پارەی مووچە خەرج بکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی “تۆڕی میدیایی خەڵک” لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووی عێراقەوە وردبینی کردن لە لیستی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم دەستیپێکردووە.

سەعدی پیرە چۆنێتی بەشداریکردنی یەکێتی لە حکومەتی نوێ ئاشکرا دەکات
پێت سەعدی پیرە چۆنێتی بەشداریکردنی یەکێتی لە حکومەتی نوێ ئاشکرا دەکات
وەزارەتی کارەبا دەربارەی کارەبای 24 کاتژمێری و پێوەری زیرەک بڕیاری دا
دوات وەزارەتی کارەبا دەربارەی کارەبای 24 کاتژمێری و پێوەری زیرەک بڕیاری دا
پەیوەنیدر