چوارچێوەی هەماهەنگی لە بارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بڕیاریدا



چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان، بڕیاریدا دانیشتنی رۆژی پێنجشەممەی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان تەرخان بکرێت.

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان لە ڕاگەیەندراوێكیدا بڵاویکردەوە: دوای ئەوەی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجامداوە بڕیاریانداوە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت”.

بەپێی راگەیەندراوەکە، “سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەكالەت، بانگهێشتی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە دەكات بۆ دانیشتنێکەی رۆژی پێنجشەممە كە تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران”.

رۆژی 22ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، چوارچێوەی هەماهەنگی، داوای لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد، کۆبوونەوەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەنجامبدەن، کە نزیکەی ساڵێکە، بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکانەوە بەبەتاڵی ماوەتەوە.

14ـی تشرینی دووەمی 2023، بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و بە تۆمەتی ساختەکردن لە نووسراوی دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوورخرایەوە.

وەزارەتی کارەبا دەربارەی کارەبای 24 کاتژمێری و پێوەری زیرەک بڕیاری دا
پێت وەزارەتی کارەبا دەربارەی کارەبای 24 کاتژمێری و پێوەری زیرەک بڕیاری دا
هێمن هەورامی دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ: هاوڕێی نیوە ڕێگەمان ناوێت
دوات هێمن هەورامی دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ: هاوڕێی نیوە ڕێگەمان ناوێت
پەیوەنیدر