کەشناسێک کاتی بارانبارینی بە لێزمەی ئاشکرا کرد



کەشناسێکی کورد کاتی بارانبارینی بە لێزمەی لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد و دەڵێت، دوو شەپۆلی باشی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوەو تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزا لە بواری کەشناسی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: شەپۆلێکی بارانبارین کە سەرچاوەی هەردوو دەریای ناوەڕاست و دەریایی سورە لە ئێوارەی پێنجشەممە تا شەممە 1ی تشرینی دووەمی 2024، ناوچەکانی هەرێم دەگڕێتەوە.

باسی لەوەشکرد: شەپۆلی یەکەم کە دەریایی سورە سەردەکەوێت و شەپۆلی یەکەم لاوازە و بەپێی ڕێژە ناوچەکانی هەرێم دەگڕێتەوە، شەپۆلی دووەم لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەستپێدەکات و تا ڕۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت، بەڵام ئەگەری هەیە بەهۆی ماوەنەوەی هەوری ناوخۆیی بارانەکە تا ڕۆژی سێشەممە ناوبەناو لە هەندێ ناوچە بباڕێت.

ئەو کەشناسە کوردە ئەوەشی خستەڕوو، لەم شەپۆلەدا خێرایی بای باشوور و باشووری ڕۆژئاوا چالاک دەبێت و ئەگەری گۆڕانکاری هەیە ڕووبدات لە شەپۆلەکەدا بەپێی ناوچەکان.

وتیشی: “لەم شەپۆلەدا تاوە بارانی بەخوڕ و هەورەگرمە و هەورەتریشقەی بەهێز و خێرایی با ناوچەکە دەگڕێتەوە و بارانی باش دەباڕێت و ڕێژەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە”.

ئەوەشی راگەیاند: شەپۆلەکە بەگشتی ناوچەکانی هەرێم دەگڕێتەوە و ئەگەری هەیە لە هەندێ ناوچە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستت بێت بەهۆی کۆبونەوەی ئاو لە ڕێگاکاندا، هەروەها بە هۆی ئەوە لەم شەپۆلەدا بارانەکە بەخۆڕ و لێزەمەیە و ئاوی بارانەکە ناوچێتە ناخی زەوی و ئەگەری ڕاماڵێن هەیە لە چەم و دۆڵەکان.

لە بارەی بەشەخۆراکی مانگانە داوایەک لە هاووڵاتییان دەکرێت
پێت لە بارەی بەشەخۆراکی مانگانە داوایەک لە هاووڵاتییان دەکرێت
نێچیرڤان بارزانی و عەممار حەکیم: عێراق به‌دوور بێت لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە
دوات نێچیرڤان بارزانی و عەممار حەکیم: عێراق به‌دوور بێت لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە
پەیوەنیدر