کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە سبەینێ چوارشەممە ئاسمان لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێتە هەوری تەواو و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لەتۆمار کراوەکانی دوێنێ.
باسی لەوەشکردووە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەناوچەشاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت.
دەشڵێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 23 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی
سۆران: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 27 پلەی سیلیزی