ئەمڕۆ جووتیارانی سلێمانی پارەی گەنمەکانیان وەردەگرن



سایلۆی سلێمانی سەرجەم ئەو جوتیارانە ئاگاداردەکاتەوە کە گەنمیان ڕادەستی سایلۆکەیان کردووە و داوایان لێدەکات سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەکانیان.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سایلۆی سلێمانی تیایدا هاتووە، “ئەمڕۆ سێشەممە لە پسوڵەی هەزار و 417 تا هەزار و 473 پارەیان دەدرێت و دەبێت سەردانی هۆبەی ژمێریاریی سایلۆ بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان”.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “ئەو بڕە پارەی بەسەر جوتیارانی سلێمانی دابەشدەکرێت حەوتەم بەشە و بڕەکەی 20 ملیار دینارە”.

کەشوهەوا دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
پێت کەشوهەوا دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
گوژمەی پێویست بۆ چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سلێمانی خەرج دەكرێت 
دوات گوژمەی پێویست بۆ چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سلێمانی خەرج دەكرێت 
پەیوەنیدر