ئەمشەو، سەرۆکی رەِوتی حیکمەی نیشتمانی و شاندێکی یاوەری بهسهردانێك گهیشته ههولێر.
عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و شاندێکی یاوەری بهسهردانێك گهیشته ههولێر و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر لهلایهن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و پارێزگاری ههولێرهوه پێشوازییان لێكرا.
بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، سەبارەت بە چەند پرسێکی نێو گۆڕەپانی سیاسی عێراق، دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكانی عێراق، بڕیار درا ڕۆژی چوار شەممە سەرۆكی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق هەڵبێردرێت و كۆتایی بە چۆڵی كورسی سەرۆكی پەرلەمان بهێنرێت.