عەلی باپیر و سەڵاحەدین بەهائەدین کۆبوونەوە



سەرکردەی دوو حزبی ئیسلامی لە سلێمانی کۆبوونەوە و پێشهاتەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و داهاتوویان لە کایەی سیاسی هەرێم تاوتوێ کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە 28ـی تشرینی یەکەم سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان کۆبوونەوە.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی ناوخۆ و عێراق و شەڕی غەززە و دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆی لە بارەیەوە كرا.

لەسەرەتادا هەردوولا هاورابوون كە بارودۆخ و رەوشی ناوچەكە لە گۆرانكاری خێرادایە و دەبێت بەرپرسیارانە بروانینە دۆخەكە و رەوشی موسڵمانانی غەززە دەبینین كە رۆژانە دەیان و سەدان شەهید و بریندار هەیە و رژێمی زایۆنی زۆر بێ رەحمانە كاولكاری ئەنجامدەدات، وڵاتانی نێودەوڵەتیش بە بێ دەنگی بەدیار ئەم دەستدرێژیانەوە رۆڵی تەماشاكار دەبینن.

لە بەشێكی تری دیدارەكەدا پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دەرئەنجامەكانی گفتوگۆی پێویست لە بارەیەوە كرا.

دەوڵەت باخچەلی: تورکیا کێشەی کوردی نییە
پێت دەوڵەت باخچەلی: تورکیا کێشەی کوردی نییە
بەغدا 200 ملیار پارەی گەنمی جوتیاران دەنێرێت
دوات بەغدا 200 ملیار پارەی گەنمی جوتیاران دەنێرێت
پەیوەنیدر