دەوڵەت باخچەلی: تورکیا کێشەی کوردی نییە



سەرۆکی گشتیی مەهەپە ڕەتیدەکاتەوە کوردەکان لە کۆماری تورکیا لەگەڵ تورکەکان جودابن و دەڵێت” ئەوانەی دژایەتی یەکڕیزی نەتەوەی و برایەتیمان دەکەن و کەوتوونەتە داوی زمانی تیرۆرەوە لەسەر ڕێگای ڕاست نین”.

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی مەهەپە بەبۆنەی ٢٩ی تشرینی یەکەم، جەژنی کۆمارییەوە ڕایگەیاند، لە کاتێکدا جوگرافیاکانی دراوسێی وڵاتەکەمان ڕاپێچی ئاژاوەکراون، ئەوانەی دژایەتی یەکڕیزی نەتەوەی و برایەتیمان دەکەن و کەوتوونەتە داوی زمانی تیرۆرەوە لەسەر ڕێگای ڕاست نین”.

باخچەلی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کۆماری تورکیا سەدەیەکی تێپەڕاندووە و بە دیدێکی پتەو و لەژێر گەرەنتی هەستکردن بە هاودەنگیی و یەکڕیزیی نەتەوەیی و بە پابەندبوون بە بنەمای فەلسەفەی دامەزرێنەر پێیناوەتە یەکەمین ساڵیادی سەدەی نوێوە.

باخچەلی لە پەیامەکەیدا وتیشی، لە کاتێکدا جوگرافیاکانی دراوسێی وڵاتەکەمان ڕاپێچی ئاژاوەکراون، ئەوانەی دژایەتی یەکڕیزی نەتەوەی و برایەتیمان دەکەن و کەوتوونەتە داوی زمانی تیرۆرەوە لەسەر ڕێگای ڕاست نین.

ئاماژەی بەوەشداوە، کۆماری تورکیا کێشەی کوردی نییە، هەرگیز نایبێت. کۆماری تورکیا هیچ کێشەیەکی نەژادی و تائیفی نییە. ئەو کێشەیەی هەیە کێشەی تیرۆری جوداخوازە، ئەوەی ماوە ڕەگ و ڕیشەی ئەم ناپاکیيە بەخێرایی دەربهێندرێت.

ئەمشەو خەڵاتی باڵۆن دۆر دابەشدەکرێت
پێت ئەمشەو خەڵاتی باڵۆن دۆر دابەشدەکرێت
عەلی باپیر و سەڵاحەدین بەهائەدین کۆبوونەوە
دوات عەلی باپیر و سەڵاحەدین بەهائەدین کۆبوونەوە
پەیوەنیدر