ئەمڕۆ شاندێکی باڵای حکومەت گەیشتە شاری بەغدا و بڕیارە لەسەر پرسی سەرژمێری گشتی کۆببنەوە.
وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، بۆ پرسی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق و هەرێمی كوردستان كە بڕیار وایە لە رۆژی 2024/11/20 ئەنجام بدرێت، شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدادیان كردوە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆدەبنەوە.
لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، شاندەکە بەسەرۆکایەتی د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانان، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د. ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و سیروان محمد بریکاری وەزارەتی پلاندانانی هەرێم پێکهاتووە.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر وەزارەتی پلاندانان رایگەیاندبوو، تیمەکانیان ئامادەن و تەواوی ڕاهێنانەکانیان ئەنجامداوە و شارەزاییان لە نوێترین ئامێرە ئەلیکترۆنی و پراکتیکییەکان هەیە، هەروەها سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گەڕەکەکان دەکەن بۆ دڵنیابونەوە لە جێبەجێکردنی کاری سەرژمێری دانیشتوان بەوردی.
پەیوەنیدر
جیهان
کوردستان
ی.سلایدەر
ی.سەردێر