بەپێی نوسراوێک هەژماری من ڕاگیراوە



بەپێی نوسراوێک بێت هەژماری من گرفتی تێدایە و ڕاگیراوە و داواکراوە ڕێکاری یاسایی بگیرێتەبەر.

د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، لە دوو نووسراوی جیاوازدا کە ڕۆژانی 27 و 28ی ئەم مانگە واژۆی کردووە و دەست میدیای سەر بە پارتی کەوتووە، لەبارەی ڕێگریکردن لە پرۆژەی هەژماری من هۆشداری دەدات و داوا دەکرێت هەر کەسێک ڕێگری لێبکات، یان هەر فەرمانبەرێک کەمتەرخەمی بکات و بەربەست دروست بکات، سزا بدرێت و ڕێککاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتە بەر.

بەپێی نوسراوەکە کە ئاراستەی وەزارەتی داد/ سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی، وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی ناوخۆ کراوە، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران داوای کردووە ڕێککاری یاسایی  و کارگێڕیی پێویست بگرنەبەر بەرامبەر ئەو بانک و ئەفسەر و پۆلیسانەی ڕێگری دەکەن لە کارمەندانی هەژماری من، هەروەها داوای لە داواکاری گشتی کردووە داواکاریی سزادانیان بەرامبەر بجووڵێنێت.

هاوکات بەپێی نووسراوێکی تر کە ئەمڕۆ 28 مانگ واژۆی لەسەر کردووە، د. ئومێد سەباح داوا دەکات کاری پێویست بکەن بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی هەژماری من و ڕێگریکردن لە هەر سەرپێچییەک و گرتنەبەری ڕێککاری یاسایی و کارگێڕی پێویست و لێپرسینەوە لە فەرمانبەرانی کەمتەرخەم و سەرپێچیکار کە بەربەست دروست دەکەن.

پێشتر لە بانگەشەی هەڵبژاردن بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی هەژماری من-ی ڕەتکردەوە و وتی دەبێت تەوتین بکرێت، هاوکات ماوەی چەند ڕۆژێکە نوسینگەکانی هەژماری من لە سنووری سلێمانی داخراون و دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە کە کارکردن بە هەژماری من لەم سنوورە وەستاوە، بەڵام بە فەرمی پرۆژەی هەژماری من هیچ شتێکیان لەو بارەیەوە نەوتووە و دەڵێن پرۆسەکە بەردەوامە و ڕانەوەستاوە.

 

شاندێکی هەرێم گەیشتە بەغدا
پێت شاندێکی هەرێم گەیشتە بەغدا
هەڵبژاردن تەواو، پێویستە چی بکەین؟
دوات هەڵبژاردن تەواو، پێویستە چی بکەین؟
پەیوەنیدر