ناوی بەشێک لەو فەرمانبەر و خانەنشینانە بڵاوکرایەوە کە لە قەزای ئاکرێ ناویان بۆ وەگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەستیپێکرد و لە قۆناغی یەکەمدا 4747 فەرمانبەر لە سنووری زاخۆ دوای دەرچوونی ناوەکانیان زەوییان وەرگرتووە.
بڕیارە لە قۆناغی دووەمیشدا نزیکەی هەشت هەزار فەرمانبەری دیکە زەوی وەرگرن، هەروەها بەپێی بڕیاری پێشتری حکومەتی هەرێم فەرمانبەرانی هەولێر و سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاپەڕین و گەرمیانیش زەوی وەردەگرن.