بڕیار رەشید: رەزامەندیمان وەرگرت بۆ کردنەوەی لقی بانکە فیدڕاڵییەکان لە سلێمانی



بڕیار رەشید، ئەندامی لیژنەی ئابووریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مۆڵەتی بانکی فیدڕاڵیی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق و خودی بانکەکانی وەرگرتووە بۆ کردنەوەی لقی بانکە فیدڕاڵییەکان لە شاری سلێمانی.

باسی لەوەشکرد، لەگەڵ بانکی رەشید کۆبوونەوەتەوە، رەزامدنییان بۆ کردنەوەی لقی بانکەکە لە شاری سلێمانی داوە و لە قۆناغی داهاتوودا دەیانەوێت شوێنێک بە کرێ بگرن و بیکەنە لقی بانکەکە لە شاری سلێمانی.

باسی لەوەشکرد، لەماوەی داهاتوودا سەردانی بانکی رافیدەین دەکەن بۆ هەمان مەبەست و لەگەڵیان دادەنیشن بۆ ئەوەی پڕۆسەی کردنەوەی لقی بانکە فیدڕاڵییەکان لە شاری سلێمانی خێراتر بکرێت.

وتیشی: “هەموو هەنگاوەکانمان بەشێوەی یاسایی ناوە و هیچ کێشەیەک بوونی نییە و هەنگاوەکان لەسەر رێڕەوی خۆیان دەڕۆن و لە قۆناغەکانی کۆتاییدان”.

پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لەوەشکرد: هیچ بیانوویەک نییە بۆ رێگریکردنی لە کردنەوەی لقی بانکە فیدڕاڵییەکان لە شاری سلێمانی کە بانکی فەڕمی عێراقین.

ژمارەیەک فەرمانبەر و خانەنشینی دهۆک زەویان پێدرا
پێت ژمارەیەک فەرمانبەر و خانەنشینی دهۆک زەویان پێدرا
سەباح هەورامی: هەر کەسێک ئەخلاقی پزیشکی هەبێت نابێت لەبەرخاتری پارە دەوام بەجێبهێڵێت
دوات سەباح هەورامی: هەر کەسێک ئەخلاقی پزیشکی هەبێت نابێت لەبەرخاتری پارە دەوام بەجێبهێڵێت
پەیوەنیدر