بەغداد بڕە پارەیەکی تر بۆ جووتیارانی هەرێم دەنێرێت



پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دوای هەوڵێکی زۆر، بڕیارە بەم نزیکانە بەغداد بڕێکی تری پارە بۆ جووتیارانی هەرێم رەوانە بکات.

کاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: فراکسیۆنەکەیان هەوڵی جددی داوە کە پارەی گەنمی جووتیارن بە زوویی رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت و بەسەر جوتیاران دا دابەش بکرێت”.

ئەمساڵ نزیكەی 700 هەزار تن گەنم لە جووتیارانی هەرێم وەرگیراوە، لە بەرامبەردا پێویستە بەغداد 500 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام دوای نزیكەی چوار مانگ تەنیا 212 ملیار بە چەند قۆناغێك نێردراوە و هێشتا 228 ملیار دینار ماوە بنێردرێت.

هاوکات غەریب ئەحمەد ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت: “هەردوو وەزارەتی دارایی و وەزارەتی بازرگانیی عیراق بەڵێنیان داوە بەر لە كۆتایی ئەم مانگە بڕی 200 ملیار دیناری دیكە بۆ جوتیاران رەوانە بکەن”.

سەباح هەورامی: هەر کەسێک ئەخلاقی پزیشکی هەبێت نابێت لەبەرخاتری پارە دەوام بەجێبهێڵێت
پێت سەباح هەورامی: هەر کەسێک ئەخلاقی پزیشکی هەبێت نابێت لەبەرخاتری پارە دەوام بەجێبهێڵێت
نرخی زێر دابەزی و دۆلار بەرزبووەوە
دوات نرخی زێر دابەزی و دۆلار بەرزبووەوە
پەیوەندیدر