کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.
بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لەتۆمار کراوەکانی دوێنێ.
لە بارەی کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە، کەشناسی هەرێم باسی لەوە کردووە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی
سۆران 24: پلەی سیلیزی
گەرمیان 29: پلەی سیلیزی