“بەرەی مقاوەمە”: بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشمان کردە سەر ئیسرائیل



گرووپە چەکدارە شیعەکانی عێراق کە خۆیان بە “بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی” دەناسێنن و لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، ڕایانگەیاند کە بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتە سەر باکووری ئیسرائیل.

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، چەکدارەکانیان بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتەوە سەر ئامانجێکی سەربازیی لە باکووری ئیسرائیل.

ڕاشیگەیاندووە کە ھێرشەکەیان لە وەڵامی ئەو کۆمەڵکوژییانە ئەنجامداوە کە ئیسرائیل بەرامبەر خەڵکی مەدەنی لە غەززە و لوبنان، ئەنجامیان دەدات.

ھۆشداری ئەوەشی داوە کە ھێرشەکانیان بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل، زیاتر دەکەن.

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە
پێت کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە
سەرچاوەیەک: لیستی مووچەی مانگی 10 بە سیدی و کاغەز ئامادەیە
دوات سەرچاوەیەک: لیستی مووچەی مانگی 10 بە سیدی و کاغەز ئامادەیە
پەیوەندیدر