لەماوەی شەش کاتژمێر دزێک دەستگیردەکرێت و تەواوی پارەکەش بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنرێتەوە



دوای ئەوەی لەکاتژمێر ٤ی سەرلەبەیانی ٢٠٢٤/١٠/٢٠ لەناوبازاڕی شاری سلێمانی دزێک قاسەی دوکانێک دەبڕێت و بڕی ( ٥٧ )ملیۆن دیناری عێراقی دەدزێت و راستەوخۆ تۆمەتبار تەواوی پارەکە لەمەخزەنێکدا دەشارێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ ڕووداوەکە دەستپێکرد و بەسوود وەرگرتن لەتۆڕی کامێراکانی چاودێری دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەماوەی ٦کاتژمێر تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستنیشانکرا و دەستگیرکرا، تەواوی پارەکەش بۆ خاوەنەکەی گەڕێندرایەوە.

لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی(٤٤٣) لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەکەیسەکەی بەردەوامە.

ڤیدیۆکە لە تیلیگرامی تۆڕی میدیای خەلکەوە ببینە:

https://t.me/XELK2020/39038

رێباز حەملان: گۆڕان پابەندی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت نەبووە و یەکێتی رێگرە لە کۆکردنەوەی داهات
پێت رێباز حەملان: گۆڕان پابەندی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت نەبووە و یەکێتی رێگرە لە کۆکردنەوەی داهات
ئاگادارکردنەوە و چونە حەشارگەکان.. هێزەکانی ئەمریکا ڕێوشوێنی توند دەگرنەبەر لە بنکەی هەریر لە هەولێر
دوات ئاگادارکردنەوە و چونە حەشارگەکان.. هێزەکانی ئەمریکا ڕێوشوێنی توند دەگرنەبەر لە بنکەی هەریر لە هەولێر
پەیوەندیدر