ئەگەری سەرکەوتنی ترەمپ فشار دەخاتە سەر پشکی کۆمپانیا ئەوروپیەکان



لە پاش کۆتای هاتنی  لە کۆتایی لە ماوەی ڕابردوودا، ترەمپ لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا، بەڵێنیدا ئەگەر سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، شەڕی بازرگانی دەستپێدەکات لەگەڵ کۆمپانیا ئەوروپییەکان ئەمەش کاریگەری نەرێنی دەبێت.

ئاسۆی بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا فشاری خستۆتە سەر پشکی کۆمپانیا پیشەسازییەکانی ئەوروپا وەک کۆمپانیاکانی هەناردەکردن ، کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل، گروپەکانی کەلوپەلی لوکس.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، باجی قورس بەسەر کاڵا هاوردەکراوەکاندا دەسەپێنێت، باجەکان بە ڕێژەی 20% بۆ ئەوروپا و 60% بۆ چین دادەنێت، ئەمەش وایکرد دوابەدوای وتارەکەی ترەمپ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری بدات لەوەی کە سیاسەتەکانی گەشەی جیهانی دەخاتە مەترسییەوە.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی بەریتانی، دابەزینەکان ئەوە دەردەخەن کە چۆن بەڵێنەکەی ترەمپ بۆ دەستپێکردنی شەڕی بازرگانی لە ئەگەری بردنەوەی لە خولی دووەمی کۆشکی سپی، فشارەکان لەسەر کەرتە  پیشەسازییەکان زیاد دەکەن، ئەمەش هاوتا دەنێت لەگەڵ دابەزینی گەشەی ئابووری ناوخۆیی و خاوبوونەوەی خواست لە بازاڕە سەرەکییەکانیان لە چین.

لە هەمان کاتدا شرۆڤەکاران پێشبینی دەکەن کە کارنامەی کەمکردنەوەی باج لەلایەن ترەمپەوە بازاڕی بۆرسەی ئەمریکا بەهێزتر بکات.

بەڵام هەندێکیش پێیان وایە ئەو ڕەشبینییەی لە دەوری بازاڕەکانی ئەوروپادا هەیە زیادەڕەوی تێدا کراوە، سەرکەوتنی کۆمارییەکان بەرزبوونەوەی بەرفراوانتری پشکەکانی ئەمەریکا لەخۆ دەگرێت، ئەمەش سوودی بۆ پشکەکانی ئەوروپا دەبێت کە بێگومان ئەوەش پشتگیریکەر دەبێت بۆ بازاڕەکان.

محەممەد شیاع سوودانی گەیشتوینەتە بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا
پێت محەممەد شیاع سوودانی گەیشتوینەتە بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا
نادڵنیایی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زێڕ
دوات نادڵنیایی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زێڕ
پەیوەندیدر