تورکیا بۆردومانی ئامێدی دەکات و نزیک گوندەکان دەبێتەوە



ئێوارەی ئەمرۆ تورکیا بە چڕی بۆردومانی چیای گارەی لە سنووری ئامیدی سەر بە پارێزگای دهۆک کرد و چەند گولە تۆپێک نزیک لە گوندەکان کەوتنە خوارەوە.

کامەران عوسمان، ئەندامى رێکخراوى سی پی تى ئەمەریکى بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر ٤:٥٥ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تاوەکو کاتژمێر ٥:٣٠ خولەک، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، لە هەردوو بارەگای سەربازی “مام ڕەشا لەسەر چیای کوڕەژار” و “گەلی ڕەشاڤا”وە ١٦ جار بۆردوومانی “بەری نزارێ”یان لە زنجیرە چیای گارا کرد.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا، سوپای تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و تۆپبارانەوە، ٢٧ هێرشی بۆسەر چیای گارا ئەنجامداوە، خۆشبەختانە هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی نەبوونەتە قوربانی ئەو هێرشانە.

هاوکات بەپێی زانیارییەکانی میدیای نزیک لە پارتی گولە تۆپێک لە نزیک گوندی گوهەر زێی سنووری ئامێدی لە دوری 20 مەتر لە قوتابخانەی گوندەکە کەوتە خوارەوە.

تاپۆکردنی سێ‌ گەڕەكی دیكەی سلێمانی دەستپێدەكات
پێت تاپۆکردنی سێ‌ گەڕەكی دیكەی سلێمانی دەستپێدەكات
لە یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنیدا، هێلۆ کیتی بەهاکەی گەیشتە ٧ ملیار دۆلار
دوات لە یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنیدا، هێلۆ کیتی بەهاکەی گەیشتە ٧ ملیار دۆلار
پەیوەنیدر