پرۆسەی پێدانی پارە بۆ حەجی ساڵی داهاتوو دەستیپێکردووە



وەزارەتی ئەوقاف پرۆسەی ڕادەستكردنی پارەی بۆ حەجی ساڵی داهاتوو ڕاگەیاند و دەڵێت” بە زووترین كات پارەكانیان رادەست نەكەن مافی بەجێهێنانی فەریزەی حەجیان دەفەوتێت”.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە ئێستادا پرۆسەی ڕادەستكردنی پارە بۆ حەجی ساڵی داهاتوو دەستی پێكردووە، و ئەوانەی ناویان هاتۆتەوە گەر بەزووترین كات پارەكانیان ڕادەست نەكەن مافی بەجێهێنانی فەریزەی حەجیان دەفەوتێت.

وتیشی: “ئەوانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە، دەبێت بڕی چوار ملیۆن دینار ڕادەست بكەن، دواین كاتیش بۆ ئەو مەبەستە سێی مانگی داهاتووە”.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند:،ئەو چوار ملیۆنەی وەردەگیرێت وەك گوژمەی یەكەمی پرۆسەکەیە و دواتر ڕێکارەکانی تر دەستپێدەکەن.

پێشتر لە مانگی ئەیلوول تیروپشک بۆ ناوی زیاتر لە 117 هەزار و 120 هاووڵاتی کرا، هەروەها توانراوە پشکی ئەم ساڵی حاجیانی هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت، کە دوو ساڵی ڕابردوو پشکی حاجیانی هەرێم 4685 بووە، بەڵام ئەمساڵ بووەتە 5120 کەس.

پێشکەوتووترین ئامێری سیتی سکان لە هەڵەبجە بەگەڕخرا
پێت پێشکەوتووترین ئامێری سیتی سکان لە هەڵەبجە بەگەڕخرا
پەرلەمانی عێراق ئاڵۆزی تێكەوت و پڕۆژە یاساكەی كورد دواخرا
دوات پەرلەمانی عێراق ئاڵۆزی تێكەوت و پڕۆژە یاساكەی كورد دواخرا
پەیوەنیدر