چوار کەس بە تۆمەتی دزینی 200 ملیۆن دینار دەستگیرکران



پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، چوار کەس بەتۆمەتی دزینی 200 ملیۆن دینار و بڕێک ئاڵتون لە چەمچەماڵ دەستگیرکران.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لە ماڵەکەیدا بڕی 200 ملیۆن دینارو بڕێک ئاڵتونی لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا چوار تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن.

ڕوونیشیکردەوە کە لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر بڕێک دراوی ئەمریکیدا.

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند، تۆمەتبارکان کە سیانیان لەدایکبووی 1999 و ئەوەی دیکەشیان لەدایکبووی 1997ن، دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

پەرلەمانتارێک: کردنەوەی لقی بانکی ڕەشید و ڕافیدەین مۆڵەتی ناوێت
پێت پەرلەمانتارێک: کردنەوەی لقی بانکی ڕەشید و ڕافیدەین مۆڵەتی ناوێت
خامنەئی: ئیسرائیل هەڵەی کرد و دەبێت لە هێزی ئێران تێبگەیەندرێت
دوات خامنەئی: ئیسرائیل هەڵەی کرد و دەبێت لە هێزی ئێران تێبگەیەندرێت
پەیوەندیدر