سێکانیانی: گومانەکان لەسەر پرۆگرامکردنی ئامێرەکانی دەنگدان زیاتر بوون



پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو ڕایدەگەیەنێت گومانەکان لەسەر ئەگەری پرۆگرامکردنی ئامێرەکانی دەنگدان بۆ گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستان زیاتر بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دارا سێکانیانی، پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە مشتومڕەکانی ئەگەری ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستاندا ڕایگەیاند، دوای بەدواداچوونیان دەرکەوتووە کە ئامێرەکان تەنها مۆری پووچەڵکردنەوەی فۆرمی دەنگەکانیان تێدا بووە و جگە لەوە مۆری دیکەیان تێدا نەبووە.

وتیشی: “گومانەکان سەبارەت بە ئەگەری پرۆگرامکردنی ئامێرەکان زیاتر بوون، لە کۆمسیۆنمان پرسی وتیان زانیاریمان نییە و کاتێکیش ویستمان ئامێرەکان تاقیبکەینەوە، وتیان ئەو کارە ناکرێت، چونکە ئامێرەکان تەنها بۆ ڕۆژی دەنگدان پرۆگرامکراون و بڕیاریش بوو تیمی ئەو کۆمپانیا کۆرییەی ئامێرەکانیان پرۆگرام کردووە بۆ تاقیکردنەوەیان لە سلێمانی ئامادەبن، بەڵام نەهاتن”.

پەرلەمانتارەکەی یەکگرتوو ئەوەشیخستەڕوو کە سەرباری تێبینییەکانیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە، بەڵام سەرکردایەتی حزبەکەی بڕیاری داوە، بچێتە پەرلەمان و دووپاتیشیکردەوە کە بەشداری لە کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمدا ناکەن.

نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە بۆ مانگی 10 دیاریکرا
پێت نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە بۆ مانگی 10 دیاریکرا
لیستی مووچەی مانگی 10 رەوانەی بەغداد دەکرێت
دوات لیستی مووچەی مانگی 10 رەوانەی بەغداد دەکرێت
پەیوەندیدر