کاتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرا دەکرێت



نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست نوێترین زانیاری لە بارەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەخاتەڕوو و باس لەوەش دەکات کە لەم هەفتەیە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.

کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ئەمڕۆ یەکشەممە بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: هیچ بڕیارێک نەبووە ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بکرێت، لەبەر ئەوەی چەند رێکارێکی بانکی ماوە و دەبێت جێبەجێ بکرێن.

باسی لەوەشکرد: تا ئێستا مووچەی مامۆستایانی گرێبەست نەکراوە بە چەک، لە سلێمانی کێشەی نەبوونی پارە نیە، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم دەیەوێت لە هەر چوار پارێزگاکە مووچەکە بەیەکەوە دابەش بکرێت.

بە وتەی کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، لە یەک دوو رۆژی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 37 هەزار مامۆستای گرێبەست هەیە، مووچەی مانگێکی ئەم ژمارەیە، 18 ملیارو 500 ملیۆن دیناری پێویستە.

زیاتر لە 80 کەس بە هۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بوونە قوربانی
پێت زیاتر لە 80 کەس بە هۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بوونە قوربانی
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
دوات کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
پەیوەنیدر