ماتۆڕسکیلەکان…تابوتێکی جوڵاو…چێژی خێرایی دەبەخشێتە شۆفێرەکەی و دواتر ژیانی دەبات



لە سەرانسەری وڵاتان، ئامرازەکانی گواستنەوە زۆرن و جیاوازن بەپێی پێویستی دانیشتوانی هەر وڵاتێک، ماتۆرسکیلەکان لە وڵاتانی تازەپێگەیشتووی جیهان یان وڵاتانی جیهانی سێیەم بەزۆری کە دانیشتووانی چڕن، بە تایبەت لە وڵاتانی کیشوەری ئاسیادا بە زۆری بوونی هەیە.

هیندستان، چین، پاکستان، ڤێتنام، عێراق ئەمەش کاریگەری لەسەر هاتوچۆ و جوڵەی شەقامەکان هەیە، کە قەرەباڵغن بە ئامرازەکانی گواستنەوە لە نێوان ئۆتۆمبێل و پاسی نەفەرهەڵگر و بارهەڵگرەکان بۆیە ئەم شارانە و شەقامەکانیان پێویستیان بە ئامرازی گواستنەوەی بچوکتر هەیە کە بتوانێت لە شەقامە قەرەباڵغەکانەوە بە ئاسانی تێپەڕێت و بە نێوان ئۆتۆمبێلەکاندا بروات.

لێرە لە وڵاتی ئێمە عێراق و هەرێمی کوردستان بە نمونە لە بەغدای پایتەخت ئامرازە بچووکەکانی گواستنەوە زۆر زیادیان کردووە و هەمەچەشن بوون و دەرکەوتنیان لە شەقامە سەرەکی و تەنانەت لاوەکی و بچووکەکانیشدا زیاتر بووە.

ماتۆرسکیل بە خێراترین دادەنرێت لەنێو ئەم ئامرازە بچووکانەدا جگە لەوەش چێژ و شانازی بە سوارەکەی دەبەخشێت وەک چۆن لە شەقام و کۆڵانەکاندا نمایشی دەکات ئامێرەکە هەندێک جار دەبێتە تابوتێک بۆ سوارەکەی کاتێک ڕووداوێکی دڵتەزێن لە کاتی لێخوڕینیدا دروست دەکات.

بەداخەوە ئێستا ماتۆڕسکیلەکان لەلایەن کەسانی گەنج و هەرزەکار بەکاردەهێنرێن زۆرێکیان لە مەترسییەکانی خێرایی لێخوڕین و ئەو کارەساتانەی کە دەتوانێ دروستی بکات نازانن، بۆیە ڕۆژێک و هەفتەیەک بە بێ ڕووداوی ماتۆڕسکیل تێناپەڕێت.

ئەوەی هانی ئەو گەنجانە دەدات بۆ بەکارهێنانی ماتۆڕسکیل، نەبوونی کۆنترۆڵی هاتوچۆ و هاندانی بەشێک لە خێزانەکان و ئاسانکاری بۆ ئەوەی منداڵەکانیان خاوەندارێتی بکەن، پۆلیسی هاتووچۆ هەمیشە هەڵمەتی ڕێگریکردن لەو پاسکیلە بێ مۆڵەتانە و دەستبەسەرداگرتنی ئەنجام دەدەن. بەڵام ئەمە بەس نییە بۆ ڕێکخستنی جوڵەیان. بەدڵنیاییەوە پۆلیسی هاتووچۆ کۆنتڕۆڵی داناوە بۆ دیاریکردنی تەمەنی ئەو کەسانەی کە ماتۆڕسکیل لێدەخوڕن، لەگەڵ کۆنتڕۆڵ بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری بۆ ماتۆڕسکیل بەهەمان شێوەی مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، ئەمە جگە لە کەمکردنەوەی کرێی وەرگرتنی مۆڵەتەکە ، جگە لە هەڵمەتە جۆراوجۆرەکانی هۆشیاری کە داوا لە خێزان و دایک و باوکان دەکەن لە ترسی سەلامەتی خۆیان ڕێگە نەدەن بە منداڵەکانیان بە لێخوڕینی ئەم ئامێرانە.

لە شارێکی وەک بەغدا هاتوچۆ پشتڕاستی دەکاتەوە کە ژمارەی تۆمارکراوی فەرمی ماتۆڕسکیلەکان نزیکەی ٣٥٠ هەزار ماتۆرسکیلە، ژمارەیەکی دیکەی تۆمارنەکراویش هەن کە لەژێر بەدواداچوونی پۆلیسی هاتوچۆدان.

کاتێک پرسیار لە گەنجێک دەکەیت دەربارەی خولیای ماتۆڕسکیل، دەڵێت: دەزانم ئەگەر بە خێرایی لێیبخوڕم مەترسیدارە، بەڵام ئەوەندە دڵخۆشیم پێدەبەخشێت بە پێچەوانەی ویستی خۆمەوە لێی دەخوڕم ، پێشبڕکێ لەگەڵ هەوا دەکەم و هەوڵی زاڵبوون بەسەریدا دەدەم ماتۆڕسکیلەکەمم خۆشدەوێت و بە بەشێکی گرنگی ژیانمی دەزانم”.

ماتۆڕسکیلەکان…تابوتێکی جوڵاو…چێژی خێرایی دەبەخشێتە شۆفێرەکەی و دواتر ژیانی دەبات
پت ماتۆڕسکیلەکان…تابوتێکی جوڵاو…چێژی خێرایی دەبەخشێتە شۆفێرەکەی و دواتر ژیانی دەبات
عەلی باپیر و لاهوری شێخ جەنگی کۆبونەوە
دوات عەلی باپیر و لاهوری شێخ جەنگی کۆبونەوە
پەیوەندیدر