گۆڕان هەڵوێستی لەسەر ئەنجامی دەنگدان ئاشکراکرد



بزوتنەوەی گۆڕان لە پەیامێکدا هەڵوێستی لەسەر ئەنجامی دەنگدانی پەرلەمانی کوردستان ئاشکراکرد و دەڵێت”ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەتدەکەینەوە”.

بزووتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ شەممە 26ـی تشرینی یەکەم بەسەرپەرشتیی لیوا جەلال مستەفا، سەرۆکی جڤاتی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەکە لەگردی زەرگەتە بەئامادەبوونی ئەندامانی هەڵبژێردراوی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی بزووتنەوەی گۆڕان، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ئەنجامی دەنگدانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ کراوە و بەکۆی دەنگ ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رەتکرایەوە.

ئاماژەش بەوەدراوە، جگە لە ڕەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رێکاری یاسایی و مەدەنی دەگیرێتەبەر بۆ پارێزگاریکردن لەدەنگی راستەقینەی دەنگدەران.

جێی ئاماژەیە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت و گشتی بزوتنەوەی گۆڕان تەنها یەک کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە، هاوکات هێشتا بەفەرمی بزوتنەوەکە بەشداریکردن و نەکردنی لە پەرلەمان ڕانەگەیاندووە.

هۆکاری دواکەوتنی ناردنی لیستی موچە بۆ بەغدا ئاشکرا دەکرێت
پێت هۆکاری دواکەوتنی ناردنی لیستی موچە بۆ بەغدا ئاشکرا دەکرێت
نرخی نەوتی سپی ماڵان بەرزبووەوە
دوات نرخی نەوتی سپی ماڵان بەرزبووەوە
پەیوەندیدر