نرخی نەوتی سپی ماڵان بەرزبووەوە



سەرەڕای دابەزینی نرخی نەوتی خاو لە بۆرسەی جیهانی و دابەشكردنی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، بەڵام نرخی نەوتی سپی ماڵان لە بازاڕەكانی هەرێم بەرزبووەوە.

ڕزگار عەبدوڵا، كە كاری فرۆشتنی نەوت دەكات لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی نەوتی سپی ڕۆژ بەڕۆژ گران دەبێت و ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل گەیشتۆتە 165 هەزار دینار، كە نەوتی بێجی-یە.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی دەستپێكردنی سەرماوە نرخی نەوت زیاتر بەرزدەبێتەوە و ئەو نەوتەش، كە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دابەش دەكرێت كاری نەكردۆتە سەر نرخی بازاڕ.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم، هەر خێزانێك بڕی یەك بەرمیل نەوتی 200 لیتری پێ‌ دەدرێت بە 104 هەزار دینار، بەڵام بەشێكی هاووڵاتیان وەری ناگرن و گلەیی لە نرخ و كوالێتییەكەی و كەمی بڕەكەی دەكەن.

گۆڕان هەڵوێستی لەسەر ئەنجامی دەنگدان ئاشکراکرد
پێت گۆڕان هەڵوێستی لەسەر ئەنجامی دەنگدان ئاشکراکرد
پرۆژەی ترام لە کەرکوک پێشنیار دەکرێت
دوات پرۆژەی ترام لە کەرکوک پێشنیار دەکرێت
پەیوەندیدر