یەكگرتوو بۆ چوونە ناو كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا



ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەشداری كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم ناكەین.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بەرواری 26/10/2024 بە سەرپەرشتی مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو لە شاری هەولێر كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

بەپێی ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە وتەیەكدا راڤەی بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكەی كرد و پێشهات و گۆرانكارییەكانی خستەروو، جارێكی تر ئیدانەی ئەو جینۆساید و كۆمەڵكوژیەی خەڵكی غەززە و لوبنانی كرد، كە لەلایەن سوپاسی داگیركاری ئیسرائیلەوە زیاتر لە ساڵێكە ئەنجام ئەدرێت، هەروەها ئیدانەی هێرشەكانی شەوی رابردووی ئیسرائیلی كرد بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران كە دەبێتە مایەی تێكدانی ئاسایشی ناوچەكە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، دەربارەی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆ كرا لەسەر ئەو كەموكوڕتی و خروقاتانەی لەپرۆسەكەدا ڕوویانداوە و دەزگای هەڵبژاردن ڕاسپێردرا، كە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەكانی تر بەدواداچوونیان بۆ بكات و كاری پێویست لەم بارەیەوە ئەنجام بدات.. هەر لە كۆبوونەوەكەدا بەكۆی دەنگ بڕیاردرا، كە یەكگرتوو بەشداری نەكات لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم و درێژە پێدەری ڕەوتی ئۆپۆزسیۆنی خۆی بێت لە پەرلەمانی كوردستان”.

سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا، ئەنجومەنی جێبەجێكردن دووپاتی كردەوە، كە پێشوازی دەكات لەو هەوڵانەی كە لە ئێستادا بەرێوەدەچن بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد بە شێوەیەكی ئاشتیانە و دابینكردنی مافەكان بە گفتوگۆو دانوستان.

کۆمەڵی دادگەری دەرئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند ناکات
پێت کۆمەڵی دادگەری دەرئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند ناکات
فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق: هەژماری من بوو بە ڕابردوو
دوات فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق: هەژماری من بوو بە ڕابردوو
پەیوەنیدر