میسر سەرجەم گەشتەکانی بۆ عێراق و هەرێم ڕاگرت



کۆمپانیای نیشتمانی میسر سەرجەم گەشتەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگرت.

ئەمڕۆ شەممە کۆمپانیای میسر سەرجەم گەشتەکانی ڕاگرت، بەپێی بەیاننامەی کۆمپانیاکە، راگرتنی گەشتەکان بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوەبووە و تا دۆخەکە ئاسایی نەبێتەوە گەشتەکان دەستپێناکاتەوە.

کۆمپانیایی میسر داوا لە گەشتیاران دەکات دەتوانن بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانیان پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاریی فڕۆکەوانی میسر بکەن، گەشتی ژمارە MS0719 کە بۆ عەمان دەڕۆیشت هەڵوەشاوەتەوە.

شەوی رابردوو ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی لە رێگەی چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە کردە سەر چەند ناوچەیەکی ئێران و ژمارەیەک بنکەو بارەگای بەرەی مقاومەشی لە عێراق کردە ئامانج.

سەرۆکایەتی کۆمار:کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست دەستدرێژییەکان بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆ
پێت سەرۆکایەتی کۆمار:کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست دەستدرێژییەکان بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆ
وەزارەتی کارەبا: 17 بۆ 20 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێتە هاووڵاتییان
دوات وەزارەتی کارەبا: 17 بۆ 20 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێتە هاووڵاتییان
پەیوەندیدر