کۆمسیۆن ئەنجامی ئەلیکترۆنی و جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکانی ڕاگەیاند



بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەنجامی وردبینیکردنی ئەو سندوقانەی دەنگدان کۆتاییهاتووە کە کێشەیان هەبووە و ئەنجامی سیستمی ئەلیکترۆنی و جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکانیش هاوشێوەبوون.

نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، لە کۆمسیۆن بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند، ئەو سندوقانەی کێشەیان لەسەر بووە، بە دەستی ژماردنیان بۆ کراوەتەوە، بەڵام ئەنجامەکان هاوشێوەی ئەو ئەنجامە بووە کە سیستمی ئەلیکترۆنی سندوقەکە ئاشکرایکردووە.

باسی لەوەشکرد: هەرکاتێک کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند، حزب، لایەنی سیاسی و کاندیدەکان دەتوانن لەماوەی سێ رۆژدا تانە لە ئەنجامەکانی پرۆسەکە بدەن.

رۆژی 20ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا و رۆژی دواتر ئەنجامی بەرایی پرۆسەی هەڵبژاردن ڕاگەیەندرا، بەڵام تا ئێستا کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی ڕانەگەیاندووە.

وەزارەتی کارەبا: 17 بۆ 20 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێتە هاووڵاتییان
پێت وەزارەتی کارەبا: 17 بۆ 20 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێتە هاووڵاتییان
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی مەهاباد کوژرا
دوات کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی مەهاباد کوژرا
پەیوەندیدر