کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی ئیبراهیم ئەحمەدنژاد لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییە سنوورییەکانی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەرەبەیانی دوێنێ هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی ئیبراهیم ئەحمەدنژاد دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە بێ ئاگاداریی پێشوەخت و بە چەکی کڵاشینکۆف کراوەتە ئامانج و سکی بە گوللـەی ئەو هێزانە پێکراوە.
تەرمی ئیبراهیم ئەحمەدنژاد بۆ پزیشکی یاسایی شاری سەردەشت گوازراوەتەوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
پەیوەندیدر
کوردستان
ی.سلایدەر
ی.سەردێر
یەكگرتوو بۆ چوونە ناو كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا
تشرینی یهكهم 26, 2024
کوردستان
ی.سلایدەر
ی.سەردێر