شووتی بەشەرتی ناو سوور ئەکڕین، بەڵام کاندیدی ناو سپی بێ تام هەڵدەبژێرین



خودا تەنها خۆت لێمان تێدەگەیت، شووتی بەشەرتی ناو سوور ئەکڕین، بەڵام کاندیدی ناو سپی بێ تام هەڵدەبژێرین

کابرایەک دەڵێت: لە ئەمریکا بووم چووم شووتییەک بکڕم، هەروەکو لای خۆمان بە پەنجە لە شووتییەکەم دا هەتا بزانم سوورە و پێگەیشتووە، ئافرەتێکی ئەمریکیش لە تەنیشتم ڕاوەستابوو، پرسیاری کرد داخۆ بۆچی ئاوا لەو شوتییە دەدەم؟

منیش پێم وت: بۆ ئەوەی بزانم پێگەیشتووە یان نا

ئافرەتەکەش گوتی: دانەیەکیش بۆ من هەڵبژێرە

کابرا دەڵێت منیش دانەیەکی باشم بۆ هەڵبژارد و ئافرەتەکەش گوتی: زۆر سوپاست دەکەم

پاشان لێی پرسیم: خەڵکی چ وڵاتێکی؟

منیش وتم: بە شانازییەوە خەڵکی عێراقم

کابرا دەڵێت ئافرەتەکە دەستی بە پێکەنین کرد و گوتی: باشە بۆ لە کاتی هەڵبژاردن پەنجە لە سیاسییەکان ناکوتن بۆ ئەوەی بزانن کامیان باشە، ئەوکات هەڵیبژێرن!؟

بە داخەوە بۆ هەموو جیهانمان سەلماندووە کە فراوان بوونی سەردەمی (هیچ و پووچی و دیکۆرگەرایی و مێگەلگەرایی) ئێمەین کە چەند ڕۆڵی مەزنمان گێڕاوە تیایدا.

بەڕاستی لەم وڵاتەی ئێمە تا ئێستاش پێوەر و کێش و پێوانەکان وەک میللەتانی دی نییە، ڕەنگە ڕۆژگارێک دابێت کەسێک بچێتە لای قوماش فرۆشێک و بڵێ: بێزەحمەت دوو کیلۆ قوماشم بدەرێ، یان بچێتە لای میوە فرۆشێک و بڵێ: دوو لیتر تەماتەم ئەوێ.

یان لای گۆشت فرۆشێک بڵێ: نیو مەتر گۆشت بە چەندە؟

هەروەکو چۆن دوعای ناو نوشتەیەک بە سەد هەزارە و ڕۆژێک قورئان خوێندنی پرسەش بە حەفتا و پێنج هەزار دینار.

کامەران موکری شاعیریش جوانی فەرمووە کە دەڵێ:

لای ئێمە بــەرزی هــەر بە ســــامـــانە

نەبوونی ســــوکی و نـزمی و تـــاوانە

کێ دەوڵەمەند بوو ئەڵێن بوو بە پیاو

وەکـــو پیــــاو نەبن ئــەم هـــەژارانـە

وتەبێژی حکومەتی عێراق: ئیسرائیل درێژە بە سیاسەتی شەڕەنگێزانە دەدات
پێت وتەبێژی حکومەتی عێراق: ئیسرائیل درێژە بە سیاسەتی شەڕەنگێزانە دەدات
جارێکیتر تورکیا و پرسی کورد
دوات جارێکیتر تورکیا و پرسی کورد
پەیوەندیدر