سعوودیە سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ئێران دەکات



سعوودیە، سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران کرد و هۆشداریی لەفراوانبوونی ململانێکان دا.

ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند، هێرشی کردووەتە سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران، ئەمەش لە کاردانەوەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە 1ی ئەم مانگەدا، کە لەو ماوەیەدا نزیکەی 200 مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل کران، کە زۆربەیان پێش گەیشتن بە ئامانجەکانیان، خرانە خوارەوە.

وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتان و گەلانی ناوچەکە ڕایگەیاند: سعوودیە، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات ئەوپەڕی هێمنی و ئارامیی ناوچەکە بپارێزن، هۆشداریش دەدات لە دەرئەنجامی بەردەوامی ململانێ سەربازییەکان لە ناوچەکەدا.

هەروەها “داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە کاریگەر و چالاکەکان کرد ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن بەرەو کەمکردنەوەی فراوانبوون و کۆتاییهێنان بە ململانێکان لە ناوچەکەدا”.

ماوەی زیاتر لە ساڵێکە ئیسرائیل لە کەرتی غەززە شەڕی دژی حەماس دەست پێکردووە، ئەمەش دوای هێرشەکەی حەماس بۆ خاکی ئیسرائیل لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، هەروەها لەگەڵ هێرشی زەمینی دژی حزبوڵا لە لوبنان لە 30ـی ئەیلوولەوە.

شەڕەکە، وایکرد لایەنە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەکە دەستوەردان بکەن، حووسییەکان لە یەمەن چەند جارێک بە مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل، هاوکات بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق چەندان هێرشی مووشەکی بۆ سەر باکووری ئیسرائیل دەست پێ کردووە.

 

کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیەندرا
پێت کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیەندرا
گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و هەرێم دەستیپێکردەوە
دوات گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و هەرێم دەستیپێکردەوە
پەیوەندیدر