جارێکیتر تورکیا و پرسی کورد



ئازاد ئیبراهیم – نووسەر

ئێستا لە تورکیادا بڕوایەک هەیە دەڵێت “ئیسرائیل بەرەی شەڕەکە فراوان دەکات و دوای غەززە و لوبنان و عێراق، تورکیاش دەکەوێتە چوارچێوەی تموحەکانی بنیامین ناتانیاهۆوە”

ئەردۆغان لە وتارێکیدا کە لە پەرلەمانی تورکیا پێشکەشی کرد، ئەوەی نەشاردەوە و بەئاشکرا باسی ئەو مەترسییەی کرد کە لەسەر ئەناتۆلیا هەیە، ڕۆژنامەی (ئاکشام) ئەوەی بڵاوکردەوە گوایە “ئیسرائیل دەیەوێت وەک دژایەتی بۆ ئەردۆغان و تورکیا، پارتی کرێکارانی کوردستان بەکاربهێنێت”

لەم گۆشەیەوە؛ کەواتە هێنانەبەرباسی پرسی کورد لە تورکیا و لەم کاتەدا تا ئەندازەیەک ڕوون و دیارە، تورکیا و هێزی پشتەوەی ئەم پاڵپێوەنانەی دەوڵەت باخچەلی بەرەو لای (دەم پارتی) و تەوقەکردن لەگەڵیاندا، بۆ ئەوەیە بە ئەندازەیەکی زۆر چاوی ئیسرائیل لە ئەناتۆلیا دووربخەنەوە و دروستبوونی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و قەندیل نەبێتە ڕاستی.

بۆیە ئەگەر لە داواکارییەکەی باخچەلی لە دەوڵەت ورد ببینەوە، ڕاستەوخۆ داوادەکات گوشاری سەر ئیمراڵی لاببرێت تا ئۆجەلان داوا لە قەندیل بکات پارتی کرێکاران چەک دابنێت، بەڵام لێدوانی (موراد قەرەیلان)یش لەم بارەیەوە خەریکە سیحر و مەکری ناو پیلانەکەی تورکیا ئاشکرادەکات کاتێک وتی “ئەگەر تورکیا دەیەوێت بەڕاستی ئەو پرسە چارەسەر بکات، ئەوا با ڕێبەر ئۆجەلان ئازاد بکات”

لەڕاستیدا داواکەی قەرەیلان ناوەڕۆکی پرسەکەیە بۆیە تورکیا ئەو کارە ناکات، ڕوانگەی تورکیا ترسە لە کارکردنی ئیسرائیل و دروستکردنی (هێڵی داود) و نزیکبوونەوە لە کورد لەناو ئەو هێڵەدا، هەرچی قەندیلیشە وەک هەر جوڵە و کارێکیتریان دەیانەوێت جدی بن، قەندیل پێیانوایە تا دەرگای ئیمراڵی بۆ ئۆجەلان نەکرێتەوە، دەرگاش بۆ گفتوگۆ ناکرێتەوە.

بەلما ئاقچوورا لە کتێبی (فیلمە کوردییەکەی دەوڵەت)دا دەڵێت “باسکردن لە پرسی کورد لە تورکیادا بووەتە فیلم و کۆمیدیا، ماوە ناماوەیەک سەرهەڵدەدات و دواجار بەبێ چارەسەر سەریدەنرێتەوە”، بەڵام ئێستا تەواوی کورد لە باکوور و تورکیا هەمان بۆچوونی ئاقچوورایان هەیە، پێیانوایە ئەمجارەش دەوڵەت نیازی ئەوەی هەیە یان پیلانێکی ناوخۆیی بۆ دژایەتی کورد جێبەجێ بکات، یان پیلانێکی دەرەکی بۆ بەکارهێنانی کورد دژی تورکیا پوچەڵ بکاتەوە.

دیارترین پیلانیش کە تورکیا لێی دەترسێت ئەوەیە کە ئیسرائیل و ناتانیاهۆ لە کوردەکان نزیک ببنەوە و بیانجوڵێنن، وەک ئەردۆغانیش ڕایگەیاندووە “ئەوەی ئیسرائیل لەگەڵ کورد دەیکات، ئەمریکاش ئاگادارە”

شووتی بەشەرتی ناو سوور ئەکڕین، بەڵام کاندیدی ناو سپی بێ تام هەڵدەبژێرین
پێت شووتی بەشەرتی ناو سوور ئەکڕین، بەڵام کاندیدی ناو سپی بێ تام هەڵدەبژێرین
ئەم ئێوارەیە لە یاریگایەک ڕیاڵ و بەشەلۆنا ڕووبەروی یەکدەبنەوە
دوات ئەم ئێوارەیە لە یاریگایەک ڕیاڵ و بەشەلۆنا ڕووبەروی یەکدەبنەوە
پەیوەندیدر