بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی گەرمیان ئاشكرای دەكات، كە سبەینێ نەوت لە قەزای کفری و ناحیەی رزگاری دابەشدەکرێت.
سبەی شەممە ٢٦ـ۱٠ـ ۲٠۲٤ نەوت لە لە قەزای کفری لە وێستگەی میر، لە ناحیەی رزگاری لە وێستگەی ئاسۆ نەوتی سپی دابەشدەکرێت, ئاماژەی بەوەش کردووە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە ودەشڵێت، بڕی نەوتەکە 200 لیترە و بە نرخی 104 هەزار دینار بە هاوڵاتییان دەدرێت.
باس لەوەش دەکات، پێویستە هاوڵاتییان (كۆپی رەنگاورەنگی فۆڕمی خۆراک 2020-2021 + کارتی نیشمانی)یان لەسەر یەک پەڕە پێبێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە، “هەر هاوڵاتییەک فۆڕمی خۆراکی قەزای کفری و ناحیەی رزگارییە، دەتوانێت سەردانی وێستگەی ناوبراو بکات بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتەکەی”.
پەیوەنیدر
بۆچوون
ی.سلایدەر
ی.سەردێر